Erbil 24°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:29

په‌رله‌مانتارێکی کوردستان: تەنیا ئەوانەی بەرژەوەندییە نایاساییەکانیان کەوتووەتە بەر مەترسی دژایەتی چاکسازی دەکەن

کوردستان TV
100%


ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوانەی ناڕاستەوخۆ دژایەتیی پرۆسەی چاکسازی دەکەن، ئەوانەن کە بەرژەوەندییە نایاساییەکانیان بەهۆی چاکسازییەوە کەوتووەتە بەر مەترسی.

خەدیجە مزوری، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە باسنیوزی ڕاگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی  کوردستان ھەر لە سەرەتاوە نیەت و ئێرادەی بەھێز و جدی  ھەبوو بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.

ناوبراو  ڕاشیده‌گه‌ێنێت، یەکێک لە خاڵە سەرەکی و لە پێشینەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەم روبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بە سزا گەیاندنی گەندەڵکاران بوو، کە خواستی ھەموو تاکێکی کوردستانە.

لەبارەی هەنگاوەکانی چاکسازی، خه‌دیجه‌ مزووری رایگەیاند، حکوومەت بە ناردنی پرۆژەیاسای چاکسازی و پەسەندکردنی لە پەرلەمان، هەنگاوی یەکەمی بۆ چاکسازی نا و بەهۆیەوە باج و گومرگ و خەرجییەکان رێکخرانەوە و داهاتی ناوخۆی زیادی کرد.

خەدیجە مزوری دڵنیایی خۆی لە بوونی ”کەسانێک“ نیشان دا، کە بەرژەوەندییە نایاساییەکانیان بەهۆی چاکسازییەوە دەکەوێتە بەر مەترسی، بۆیە ئەو کەسانە لە هەوڵدان و بەشێوەی ناڕاستەوخۆ دژایەتیی پرۆسەی چاکسازی دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.