Erbil 32°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 10:49

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک سنووری پارێزگای دیاله‌ی هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٣،٣ پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر،‌  سنووری باشووری پارێزگای دیاله‌-ی ھه‌ژاندووه‌.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ روانگه‌ی بوومه‌له‌رزانی سه‌ربه‌ ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی رایگه‌یاندووه‌، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٣،٣ پله‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر،‌  باشووری رۆژھه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی باشووری پارێزگای دیاله‌-ی ھه‌ژاندووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دانیشتوانی شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی ده‌ورووبه‌ری ھه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ نه‌كرده‌ووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ نه‌دراوه‌، له‌وه‌ی ئایه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌، زیانی گیانیی و مادده‌یی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ یان نا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.