كه‌مێك به‌ر له ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ده‌نگدان به كاندیدی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ده‌ستی پێكرد.
پێشتر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندبوو كه ئه‌مڕۆ له‌به‌رنامه‌ی كاردا ده‌نگدان له‌سه‌ر متمانه‌دان به كه‌مال عه‌بدولحه‌مید عه‌بدولرحمن بۆ پۆستی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، به‌پێی بڕگه‌ی (4)ی مادده‌ی (په‌نجا و شه‌ش) له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.