لیژنه‌ی شاره‌وانى گواستنەوە و گەیاندن له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: بەدواداچوون بۆ کێشەی ھێڵەکانی پەیوەندی و تۆڕەکانی ئینتەرنێت دەکه‌ین ، نابێت بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار نابێت کاریگەری بکاتە سەر نرخی کارتی مۆبایلیش .
له‌راگه‌یاندراوێكدا لیژنه‌ی شاره‌وانى گواستنەوە و گەیاندن له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، كه‌لێژنه‌كه‌مان به‌مه‌به‌ستی بەدواداچوون بۆ کێشەی ھێڵەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت و ھێڵەکانی گواستنەوە لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کۆبوونەوە.
ڕایده‌گه‌یه‌نن ، كه‌لە کۆبوونەوەکەدا کە ھەریەک لە ئانۆ جوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندن و بەرێوەبەری گشتی دیوان و بەرێوەبەری گشتی گەیاندن ئامادەیبوون ، کێشەو گرفتی خاوی ھێڵەکان و کەم و کوڕی لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت قسەوباسی لەبارەوە کرا جەخت کرایەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو خزمەتگوزارییە. لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەدا باس لە گرنگی دووبارە ڕێکخستنەوەی گواستنەوەی گشتی لەنێوان شارەکان و ناوخۆی پارێزگاکان کرا، و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیاردرا کە وەزیر و ستافی وەزارەت لە ئایندەدا سەردانی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن بکەن.
لیژنه‌ی شاره‌وانى گواستنەوە و گەیاندن له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌ھەر لە کۆبونەوەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە نابێت بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار کاریگەری بکاتە سەر نرخی کارتی مۆبایل، لەکۆتایدا ئەم دیدار و کۆبوونەوانە و ھەبوونی ھەماھەنگی زیاتر بۆ کاری پێکەوەی بەگرنگ وەسف کران.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.