سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: له‌مڕۆ به‌دواوه عێراق نابێته یاریگایه‌ك بۆ ململانێ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان .
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رۆژانی داهاتوودا زیاتر له‌نیوه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كشێنه‌وه و له‌مڕۆ به‌دواوه‌ش عێراق نابێته یاریگایه‌ك بۆ ململانێ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی: رێگا ناده‌ین بڕیاری نیشتمانی عێراق له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بڕفێندرێت و بۆ هیچ موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسی و هه‌ڵبژاردنیش به‌چۆكدا ناێین.
مسته‌فا كازمی گوتیشی: پێویسته له‌سه‌رمان عێراق و گه‌له‌كه‌ی بگه‌ێننه كه‌ناری ئارام و قۆناغی بردنی سه‌روه‌ت و سامانی عێراقیش كۆتایی هاتووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.