Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 20:11

پاسکیل سواری و سوودەکانی بۆ پێست بزانه‌

کوردستان TV
100%

پایسكیل سواری چه‌ندین ،سوودی بۆ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه‌، لێره‌دا باس له‌ یه‌كێك، له‌ سووده‌كانی ده‌كه‌ین، كه‌ پێستی مرۆڤ:
١- پاسکیل سواری دەبێتە هۆی بەرز کردنەوەی بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکانی پێست.
٢- چالاک بوونی سووڕی خوێن کە دەبێتە هۆی گەیشتنی خوێنی پێویست بۆ پێست .
٣- پیربوون و چرچ بوونی پێست دوا دەخات .
٤- ئارەقە ڕژێنەکان چالاک دەکات و یارمەتی دەر دەبێت بۆ فڕێدانی پاشەڕۆ زیان بەخشەکانی پێست .
جگە لەم سوودانەی پاسکیل سواری ،ئێجگار سوودی گرنگی تری هەیە بۆ لەش کە بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیی پەیوەندیان بە پێست و ڕوخساری مرۆڤەوە هەیە ، هەندێک لەوانە :
- ڕێک خستنەوەی هۆڕمۆنات .
- یەکێکە لە وەرزشە زۆر باشەکان بۆ دابەزانی کێش بەجۆرێک ٤٥ دەقە پاسکیل سواری واتە سووتانی نزیکەی ٥٠٠ کالۆری .
- تەندروستی دڵ دەپارێزێت .
- تەندروستی جومگەکانی لەش دەپارێزێت بەتایبەتی ئەژنۆکان و بڕبڕەی پشت .
- یارمەتی دەرە بۆ سترێس و قەلەقی و خەوی شەو ئارام دەکات .
- ماسولکەکانی قاچ بەهێز دەکات .
- سییەکان بەهێز دەکات و کرداری هەرس ئاسان دەکات .
ئەوەی دڵ خۆشکەرە ئەوەیە کە کەسانی بە تەمەن گەر پاسکیل سواری بکەن ٣ ئەوەندەی کەسانی تر سوودمەند دەبن لە سوودە بێهاوتاکانی ، بۆیە هیچکات دڕەنگ نییە بۆ پاسکیل سواری
ژێده‌ر -ده‌رمانخانه‌ى سلێمانى

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.