Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 20:41

هاوپه‌یمانان: له‌پێناو چاره‌سه‌ی کێشه‌کان و پێکه‌وه‌ کارکردنی هێزی پێشمه‌رگە‌و سوپای عێراق کارده‌که‌ین

کوردستان TV
100%


به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت: هاوكارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ زیاتر ده‌كه‌ین و پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كانیش چڕتر و فراوانتر ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ پره‌نسیپه‌، جێگری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌شی هاوپەیمانان له‌به‌غدا و به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری كۆبۆوه‌.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌بوون،   جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق و راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان، هاوكات پرسی مه‌ترسی و جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش و رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا روونی كرده‌وه‌، وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ خۆشحاڵن به‌بڕیاری به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان و فراوانكردنی پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌هێزی پێشمه‌رگه‌، وتیشی:   سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و بارودۆخی ناوچه‌كه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رۆڵی گه‌وره‌و كاریگه‌ی گێڕاوه‌ له‌تێكشاندنی تیرۆریستان و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌.

به‌رپرسی نوسینگه‌ی ئه‌منی هاوبه‌شی هاوپەیمانان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بازنه‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كان پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌یه‌ بۆ تێكشكاندنی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌، بۆ ئه‌مه‌ش كارده‌كه‌ین له‌پێناو چاره‌سه‌ی كێشه‌كان و پێكه‌وه‌ كاركردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق.

داڕشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.