چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاو ده‌ستیان به وێنه‌یه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه و ته‌میم بن حه‌مه‌د، میری قه‌ته‌ر كرد، كه له‌میانه‌ی ٤١مین لووتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو پێكه‌وه ده‌ركه‌وتن.
له‌مباره‌یه‌وه چالاكوانان پرسیارییان له‌باره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێڵه‌كه كردووه كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه لێیده‌خوڕی و میری قه‌ته‌ریش له‌ته‌نیشتییه‌وه دانیشتووه، به گوێره‌ی پێگه‌ی فه‌رمی كۆمپانیاكه، ئۆتۆمبێڵه‌كه له جۆری لێگزس LX سپییه‌و دوو جۆری هه‌یه كه‌بریتین له LX570SS یان LX570BE، هه‌ردوو جۆره‌كه‌ش 8 پستۆن و 8 گێڕه كه هێزی 362 ئه‌سپیی هه‌یه، ئه‌و شوێنه‌شی كه گه‌ڕانه‌كه‌یان تێدا كردووه له‌به‌رامبه‌ر چیای ئه‌سله‌به.
شایانی باسه دوای چوار ساڵ له قه‌یران و ناكۆكیی، هه‌ردوو وڵاتی سعودیه و قه‌ته‌ر ئاشتیی و رێككه‌وتنیان بۆ كۆتاییهێنان به كێشه‌كانی نێوانیان راگه‌یاند، كوه‌یتیش بوو به پێكهێنه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌كی و راگه‌یه‌ندكاری رێككه‌وتنه‌كه.
هه‌روه‌ها دوێنێ فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان بن عه‌بدوڵڵا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو، نایف حه‌جره‌ف، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه قه‌یرانی كه‌نداو كۆتایی هاتووه و زانیاری له‌سه‌ر راگه‌یاندراوی عولا دا كه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ٤١مین لووتكه‌وه واژۆكراوه.
راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانی كوێت و ئه‌مریكا نه‌بوایه ناگه‌یشتنه ئه‌م ڕۆژه و گوتی، راگه‌یاندراوی عولا، پاڵپشتی په‌یوه‌ندی به‌هێز ده‌كات، بانگه‌وازی دووباره هه‌ڵسه‌نگاندن و رێزگرتن له په‌یوه‌ندی دراوسێتی ده‌كات. هه‌ر بیر‌و بۆچوونێكی جیاواز له نێو ماڵی كه‌نداودا روودات با رووبدات، سه‌ركرده‌كان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه به‌سه‌ریدا زاڵ بن.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه و ته‌میم بن حه‌مه‌د، میری قه‌ته‌ر
ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.