Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 20:32

وەزارەتى خوێندنى باڵا: ئەمڕۆ ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى دیاریکردنی ئاست و خولەکان ڕادەگەیەنرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەنجامى تاقیکردنەوەى دیاریکردنی ئاست و خولەکانى فێرکاری زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵاو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنێت.

لەو بارەیەوە د. محمد حوسێن سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرۆکی لێژنەی تایبەت بە پێداچونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخستنەوەی کارو چالاکیەکانی سێنتەرەکانی زمان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوار شەممە (٦/١/٢٠٢١)  كاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سەنتەرى زمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن سێنتەرەکانەوە ڕادەگەیەنرێت.
سەرۆکی لێژنەی تایبەت بە پێداچوونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانی زمانی ئینگلیزی و ڕێکخستنەوەی کارو چالاکیەکانی سەنتەرەکانی زمان ئاماژەی بەوە کرد،  قوتابیانی خوێندنی باڵا و خوازیاران دەتوانن سەردانى وێب سایتى سێنتەرەکانى زمان و وێب سایتى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان.
ئاماژەی بەوەش كرد ، دواى دەرچونى ئەنجامەکان بۆ ماوەى ٧٢ كاتژمێر کاندیدان و خوازیاران دەرفەتیان لە پێشە بۆ پەڵپ گرتن لە ئەنجامەکانیان ئەمەش لەڕێگەی ئیمەیلی تایبەت بە سێنتەرەکان کە لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دادەنرێت.

 

 

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.