Erbil 20°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 17:18

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌ بۆ دەنگدان بە وەزیری سامانە سرووشتییەکان

په‌رله‌مان ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژەیاسای فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت ده‌دات
کوردستان TV
100%

كاتژمێر 11 ى پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6 ى 1 ى 2021 ، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ده‌نگ دان به‌كه‌مال عه‌بدولحه‌مید عه‌بدولره‌حمان  وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان .

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ بۆ پرۆژه‌ یاسای فرۆشتن و به‌كرێدانی مایه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌كات.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی ڕاگه‌یاندراو له‌سه‌ر كارنامه‌ی ئه‌مڕۆی دانیشتنی په‌ڕله‌مانی كوردستان:
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48)و بڕگەی (یەكەم) لەماددەی (52)و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (1)ی نائاساییی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2021/1/6 به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: دەنگدان لەسەر متمانەدان بە بەڕێز (كمال عبدالحمید عبدالرحمن) بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان-عێراق، بەپێی بڕگەی (4)ی ماددەی (پەنجا و شەش) لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو.
دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژەیاسای (فرۆشتن و بەكرێدانی مایەكانی دەوڵەت لەهەرێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.