نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، رێگە نادەین خاوەنی هیچ نانەواخانەیەک و سەمونخانەیەک نرخی نان بەرز بکاتەوە، ھەرکەسێک نرخ بەرز بکاتەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتی 2021.1.5 بەسەرپەرشتی نەبەز عبدالحمید، قایمقامى هەولێر و بەئامادەبوونی ھێمن سیدمراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی ھەولێر، لەگەڵ ئەنجومەن و خاوەنی چەند نانەواخانە و سەمونخانەیەک کۆبۆیەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا کێشەوکەم و کوڕی نانەواخانە و سەمونخانەکان تاوتۆێ کرا بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆیان، لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا رێگەنەدرێت نرخ زیادبکرێت، چونکە نان و سەمون یەکێکە لە پێداویستییە سەرەکییەکانى رۆژانەى هاووڵاتیان راشیگەیاند: تا ئێستاش نان و سەمون بە نرخى خۆی دەفرۆشرێن لە بازاڕ و گەڕەکەکان و نرخیان بەرزنەبووەتەوە، بەڵام دەبێ داواکاری خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکان لەبەرچاو بگیرێت و باڵانسێک رابگیرێت لە نێوان بەرژەوەندى کاسبکاران و بەکاربەرانى نان و سەمون، بۆیە لێرەوە ئاگاداری سەرجەم خاوەنی نانەواخانە و سەمونخانەکان دەکەینەوە، ھەرکەسێک نرخ بەرز بکاتەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.