دوای چوار ساڵ لە قەیران و ناکۆکیی، هەردوو وڵاتی سعودیە و قەتەر ئاشتیی و رێککەوتنیان بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکانی نێوانیان راگەیاند، کوەیتیش بوو بە پێکهێنەرەوەی سەرەکی و راگەیندکاری ئەم رێککەوتنە.
جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ئاوی كه‌نداو و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له ناوچه‌كه، ئه‌نجومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداوی ناچاركرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ریازی پایته‌ختی سعودیه كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه ئه‌نجامبده‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی قه‌ته‌ری رایگه‌یاند: سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌میری قه‌ته‌ر ته‌میم بن حه‌مه‌د ده‌وحه‌ی جێهێشت و گه‌یشته ریازی پایته‌ختی سعودیه و به‌شداری له چل و یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات كه ماوه‌ی سێ ساڵه به‌هۆی گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان قه‌ته‌ر و وڵاتانی كه‌نداو ئه‌نجام نه‌دراوه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت ئه‌میری كوه‌یت نه‌واف ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر سوباح به جیا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌میری قه‌ته‌ر و شازاده‌ی جێنشینی سعودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئه‌نجامدا و له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه جه‌ختكرایه‌وه له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له نێو وڵاتانی كه‌نداو و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رابردوو.
به‌ر له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی كه‌نداو، محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه رایگه‌یاند ئامانج له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی كه‌نداو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بیه له ناوچه‌كه به تایبه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییانه كه له‌م دواییه ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه و جموجۆڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ئاوی كه‌نداو بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی.
هاوكات به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی ئابووری و پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی نانه‌وتی بۆ زیادكردنی داهات به‌شێكی گرنگی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بێت.
دوای سێ ساڵ لە پچڕاندنی پەیوەندی و داخستی سنوورەکانی نێوانیان، بەستەڵەکی سیاسیی نێوان ریاز و دەوحە بە کردنەوەی سنوورەکان و باوەش بەیەکداکردنی میری قەتەر و شازادەی جێنشینی سعودیە لە لووتکەی 41ـەمینی ئەنجوومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداو لە پارێزگای عولای سعودیە کۆتاییهات.
دوێنێ دووشه‌ممه وەزیرى دەرەوەى کوەیت رایگەیاند: لە ئێوارەى ئەمڕۆوە سنورەکانى سعودیە و قەتەر بەڕووى یەکتردا دەکرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.