رۆژی پێنج شەممە لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی کۆدەبنەوە بۆ بریاردان لە بارەی پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستاندا.
بریاردەری لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان دكتۆر گەلاوێژ عوبێد رایگەیاند: چەند پێشنیازێک کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنی ئەمساڵ یەک لەوانە لە دەی مانگ، پۆلی دوازدە بچنەوە ناو هۆڵی خوێندن و هاوکات گەر کۆرۆنا رێگا بدات پۆلە ناکۆتاکان بە شێوەی گروپ بخوێنن، کۆتا بریاریش لە رۆژی پێنچ شەممە دەبێت.
لەبارەی قەرەبووکردنەوەی خوێندن دكتۆر گەولاوێژ عوبێد رایگهیاند، سوود لە پشوەکان وەردەگیرێت تا بتوانین قەرەبووی خوێندنی بکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.