Erbil 34°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:23

پۆلیسی سوید هاووڵاتیانی به‌ریتانیا دیپۆرت ده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سنووری سوید ئاشكرای كرد لە دەستپێکی سەری ساڵەوە تا ئێستا  56 کەسی دانیشتووی بەریتانیای دیپۆرتی ئەو وڵاتە کردۆتەوە، و لە ئەم ژمارەیە 26 کەسیان هەڵگری ناسنامەیە بەریتانی بوون.
 
پۆلیسی سنووری سوید رایگه‌یاند: هاووڵاتیان و دانیشتوانی بەریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی کە بتوانن بێنە ناو وڵاتی سویدەوە دەبێ یان ئیقامەی سویدیان هەبێت، یان ئەوەی کە تاقیگەیەکی جێگەی بڕوا پێكراو و دەزگای تەندروستی بەریتانیا تەئكیدی کردبێت کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید 19 نین.

ده‌شڵێت: ڕێساکانی تایبەت بە گه‌شتکردنی هاووڵاتیان و دانیشتوانی بەریتانیا بۆ یەکێتی ئەورووپا بە هۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی گەشەکردوو ڤایرۆسی کۆڤید 19 توندتر کراونەتەوە.

هەروەک چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپاش کاریگەری لەسەر گۆڕینی ڕێساکانی گه‌شتی هاووڵاتیانی بەریتانیا بۆ ئەورووپا هه‌بووه‌.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.