لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، كهلهسنوری پارێزگای سلێمانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای تانجەرۆ - قەرەداغ به‌رده‌وامه
ڕایده‌گه‌یه‌نن كه‌لە چوارچێوەی کارەکانی وەزارەتمان ، کارکردن لە پڕۆژەی چاککردن و نۆژەنکردنەوەی رێگای تانجەرۆ-قەرەداغ سەر بە پارێزگای سلێمانی بەردەوامە.
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كهکۆی پڕۆژەکە لەئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەکرێت، کە پێکھاتوە لە رێگایەک بە درێژی ٣٠کم و بڕی ١٨٧ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوەو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانییەوە جێبەجێدەکرێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.