یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ھه‌ولێر، ئاماری كار و چالاكییه‌كانی ساڵی ٢٠٢٠ی یه‌كێتییه‌كه و په‌یامی یه‌كێتی زانایانیان بۆ ساڵی نوێ بڵاوكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا مه‌لا عه‌بدوڵڵا وه‌یسی، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی له كوردستان، رایگه‌یاند "ده‌ستخۆشییه‌كی زۆر له ھه‌موو مامۆستایانی ئاینی ده‌كه‌ین كه وێڕای ئه‌و بارودۆخه ناخۆشه و ھاتنی كۆرۆنا به‌ڵام زانایانی ئایینی توانییان په‌یامی ئایینی خۆیان بگه‌یه‌نن و به‌رگه‌ی داخستنی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان بگرن و توانییان له گه‌یاندنی په‌یامی خۆپارێزی و رێنماییكردنی ھاووڵاتیان بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا سه‌ركه‌وتووبن كه به‌دڵنیایی په‌یامی ئه‌وان بووه ھۆكارێك كه ھاوڵاتییانی كوردستان له‌رووی ده‌روونییه‌وه ھه‌ست به ئارامی باش بكه‌ن و پابه‌ندیه‌كی باشیان ھه‌بێت تاوه‌كو به‌و بارودۆخه خۆشه بگه‌ین كه ئێستا ورده ورده ڤایرۆسی كۆرۆنا خه‌ریكه له ھه‌رێمی كوردستان كۆتایی دێت".
گوتیشی: "ساڵی رابردوو ھاووڵاتییانی ھه‌رێمی كوردستان ته‌حه‌مولێكی زۆری بارودۆخی سه‌ختییان گرت ھه‌م له‌و بارودۆخه‌ی كۆرۆنا دروستی كردبوو ھه‌م له نه‌بوونی مووچه و قه‌یرانی قورسی دارایی بۆیه داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین به ھه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ھاووڵاتییان ھه‌وڵبده‌ن پێكه‌وه كۆتایی به سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كان بھێنن، حكوومه‌ت وه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش پێكه‌وه یه‌ك ده‌ست به‌ھاوكاری و ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كتر بتوانن ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا تێپه‌ڕێنن به‌تایبه‌ت له‌بابه‌تی مووچه و دۆخی دارایی چونكه خه‌ڵكی كوردستان خۆڕاگریه‌كی ئێجگار زۆری پیشانداوه به‌ڵام به دابه‌زینی به‌ھای دینار و نه‌بوونی مووچه‌ش دۆخی ژیانی خه‌ڵك ھێنده‌ی دیكه قورس و گران ده‌بێت بۆیه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌دۆزرێته‌وه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌وێته به‌ر ھه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی".
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی له كوردستان له باره‌ی ئاماری كار و چالاكییه‌كانی ساڵی رابردوو رایگه‌یاند "له ساڵی ٢٠٢٠دا ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان ٢١ فتوای گشتی و جۆراوجۆری ده‌ركردووه له بابه‌ته ھه‌مه‌جۆره‌كان، ھه‌روه‌ھا ١٠ ڕوونكردنه‌وه‌ی تایبه‌تی شه‌رعی ھه‌بووه چونكه ھه‌ندێك بابه‌ت ھه‌یه پێویست به فتوا ناكات و له ئه‌سڵی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا ھه‌یه و به روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌توانرێت بابه‌ته‌كه بۆ خه‌ڵك روونبكرێته‌وه بۆ نموونه له‌بواری مامه‌ڵه و كڕین و فرۆشتن، جگه له‌وه ٧٦ په‌یامی میدیایمان ھه‌بووه كه له سۆشیال میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان كراوه به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا و كه‌ره‌نتین".
راشیگه‌یاند "ئه‌نجومه‌نی باڵای فتوا و لیژنه فتواكانی لقه‌كانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی كوردستان له ساڵی رابردوودا توانیویانه ھه‌زار و حه‌وت كێشه‌ی خێزانی چاره‌سه‌ربكه‌ن كه له‌نێو خێزانه‌كان كێشه ھه‌بووه و ناته‌بایی ھه‌بووه تا ئاستی نزیكبوونه‌وه له دابڕان و ته‌ڵاق به‌ڵام زانایانی ئاینی لێنه‌گه‌ڕاون ئه‌و كێشانه ھه‌روابڕوات و چاره‌سه‌ریان كردوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه ورده ورده كیشه‌ی ته‌ڵاق له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه زیاد ده‌بێت و خه‌ڵكیش روو له مامۆستایانی ئایینی ده‌كات، به‌داخه‌وه له سه‌رجه‌م ھه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگای لیژنه فتواكانی لقه‌كانمان ٩٤٧ ته‌ڵاق دراوه كه پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ھه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ربكه‌ن كه‌بۆچی رێژه‌ی ته‌ڵاق له‌چاو ساڵانی رابردوو له‌زیادبووندایه".
مه‌لا عه‌بدوڵڵا وه‌یسی راشیگه‌یاند "له‌بواری ئاشته‌وایی یه‌كێتی زانایانی ئایینی له كوردستان توانیویه‌تی ٢١٢ كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی چاره‌سه‌ربكات و سوڵحیان له‌سه‌ر بكات، ھه‌روه‌ھا ٣٦٩ كێشه‌ی میرات و زه‌وی و زار چاره‌سه‌ركراوه كه ھه‌ندێكجار له‌كاتی دابه‌شكردنی میراته‌كان كێشه‌وگرفت دروست ده‌بێت و ئێمه چاره‌سه‌رمان كردوون، له كێشه‌ی مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتندا به ھه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ٢٢٣ كێشه چاره‌سه‌ركراون، پرسیاری شه‌رعی و تایبه‌تیش كه له‌لایه‌ن ھاووڵاتیان ئاراسته‌ی زانایان كراوه ٩٩٩ پرسیاری ھاووڵاتیانمان پێگه‌یشتووه و وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه".
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی له كوردستان، راشیگه‌یاند "له ساڵی ڕابردوو ٩٤ مامۆستای ئایینی له ھه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ٣١ كه‌سیان به‌ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بووه، كه ئه‌مه‌ش زیانێكی مرۆییه به‌رمان كه‌وتووه بۆیه داوا له حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه ھه‌نگاوبنێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و مامۆستایانه".
له كۆتایی كۆنگره‌كه‌شیاندا رایگه‌یاند "له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا ١٥ توێژینه‌وه‌ی زانستی ھزری و فیقھییان پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگای كوردستان كردووه و ھه‌وڵیشیانداوه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ جیھانی ئیسلامی نه‌بچرێت و به‌رده‌وام ئاڵوگۆڕی زانیاری‌یان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده باڵاكانی زانایان له دنیادا ھه‌بووه و به‌شداری ١١ كۆنفرانسی نێوده‌وله‌تییان كردووه له‌ڕێی ڤیدیۆكۆنفرانسه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.