Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 20:18

کاریگه‌ری چاپی تازه‌ی دراوی عێراقی له‌سه‌ر بازاڕ

کوردستان TV
100%


بۆ پڕکردنەوی کورتهێنانی بودجەی 2021 بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقی بەرزکردەووە، ئەم بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار زۆر بە خێرایی کاریگەری لەسەر بازاڕ دروستکرد کە زەرەمەندە سەرەکییەکە هاونیشتیمانیان بوون.

ئێستا هەنگاوێکی دیکەی دەستپێکردووە ئەویش چاپکردنی دراوی جۆری 50 هەزار دیناری چاپی 2021 ە کە بڕیارە بڕێکی زۆر لەو جۆرە دراوە بخاتە بازاڕەوە.

شارەزایانی ئابووری پێیان وایە کە چاپکردنی دراوی جۆری 50 هەزاری مەترسییەکی گەورەتر لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک دروست دەکات.

ئەرشەد تەها، شارەزای ئابووری بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لەکاتێکدا خستنە بازاڕی دۆلار بە نرخی گرانتر کە پێشووتر هەر 100 دۆلارێک بە نرخی 118 هەزار دینار دەخرایە بازاڕ، بەڵام ئێستا هەر 100 دۆلارێک بە نرخی 147 هەزار دینار جێگیر کرد ئەمە کاریگەری زۆری لەسەر ژیانی خەڵک دروستکرد.

ئەو شارەزایە باس لەوەشکرد: ئێستا بڕیاری خستنەبازاڕی چاپی نوێی دراوی جۆری 50 هەزار دیناری بڕیارێکی زۆر هەڵەیە چونکە هەڵاوسان زیاتر دەبێت و بەهای کەلوپەل زۆر بەرز دەبێتەوە.

ئەرشەد تەها، ئاماژەی بەوەشدا: هەر کاتێک دیناری عێراقی لە بازاڕ زۆر بێت ئەوکات بەهاکەی دادەبەزێت ئەمەش کاریگەری زیاتر لەسەر نرخی کەلوپەل و شتومەک دروست دەکات.
 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.