ماڵپه‌ڕی ئه‌كوا وێزه‌ری ئه‌مریكی كه تایبه‌ت به ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای جیهان، پێشبینی كردووه له رۆژانی13،14،15،16،17 ئه‌م مانگه‌دا باران بارین له‌شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ- ش به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه ئاسمان به گشتی ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بێته‌وه.
شایانی باسه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا شاره‌زایانی بواری كه‌شناسی عێراق، بڵاویان كرده‌وه كه له‌ماوه‌كانی مانگی یه‌ك و دووی ئه‌مساڵ ،كه‌ش و هه‌وا گه‌رم ده‌بێت و رێژه‌ی باران بارین له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق كه‌م ده‌بێته‌وه.
![h](/sites/default/files/inline-images/hawler_1.jpg)
![d](/sites/default/files/inline-images/dhok_0.jpg)
![k](/sites/default/files/inline-images/karkuk_7.jpg)
![s](/sites/default/files/inline-images/slimani_1.jpg)
ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.