Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 21:20

به‌ ڤیدیۆ.. چەکی ناوەکی چییە؟

کوردستان TV
100%

چەکی ناوکی چەکێکی وێرانکەری زۆر بەھێزە کە لە ئەنجامی کارلێکی گەردیلەییەوە پەیدا دەبێت و تیشکی کوژەر و مەترسیدار بڵاو دەکاتەوە، ھێزی ئەم چەکە لە یەکگرتنی گەردیلەکان و جێگۆڕکێی بارگەی موجەبەوە سەرچاوە دەگرێت و دەرەنجامی ئەم کردارەش چەکێکی ئێجگار مەترسیدار دروس دەبێت کە ھێزی بۆمبایەکی بچووکی ناوکی سەدان جار گەورەتر دەبێت لە ھێزی گەورەترین بۆمبای ئاسایی (بارووتی)، بە شێوەیەک کە تەنیا یەک بۆمبای ناوکی توانای تەخت کردنی شارێکی گەورەی ھەیە وەکوو ئەو بۆمبایەی کە لە شاری ھیرۆشیمای ژاپۆنی تەقیەوە و بووە ھۆی وێران کردنی یەکجاری شارەکە، ھەر لەبەر ئەم ھۆیەشە کە چەکی ناوکی بە یەکێک لە چەکە کۆمەڵکوژەکان دادەنرێت و ھەموو وڵاتێک بە مەبەستی خۆپڕچەک کردن و بەھێز کردنی پێگەکەی ھەوڵی بەدەست ھێنانی دەدات.


بیرۆکەی ئەم چەکە دەگەڕێتەوە بۆ زانای بلیمەتی ئەڵمانی ئەلبەرت ئاینشتاین کە لە ساڵی ١٩٣٩ەوە ئەم بیرۆکەیەی بۆ ھات و بەیارمەتی دەستەیەک لە زاناکانی ئەو سەردەمە توانیان لە ساڵی ١٩٤٥ چەکەکە بەرھەم بھێنن.


ژێده‌ر -سەنتەری رۆشنبیری و هوشیاری پێشمەرگە - تیفی ئه‌لحوره‌

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.