Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 21:14

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: ‌بۆماوەیەک چەند شوێنێک بێ ئاو دەبن و دەست بەئاوەوە بگرن

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت،  بەهۆی بڕانی کارەبا لەهێڵی دووی ئاوی دوکان-سلێمانی لە ڕۆژی دوشەمەدا، زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی، چەمچەماڵ، شۆڕش، بازیان و پیرەمەگرون بۆ ماوەیەک بێ ئاو دەبن، بۆیە داوا دەکەن هاوڵاتیان دەست بەئاوەوە بگرن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌بەهۆی بڕانی کارەبا لەهێڵی دووی ئاوی دوکان سلێمانی لە ڕۆژی دووشەمەوە 4 ى 1 ى 2021 ، زۆربەی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش و بازیان و پیرەمەگرون و تەکێ و ئەڵلایی بێ ئاو دەبن تا کاتی چارەسەرکرتنی گرفتەکە.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌بۆیە داواکارین ئاگاداربن و دەست بەئاوەوە بگرن تا چارەسەرکردنی گرفتی کارەباکە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.