وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، دوو تیرۆریستی داعش له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركراون كه له ساڵی ٢٠١٥دا، به‌شدارییان له ھێرشێك بۆسه‌ر ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھه‌واڵگریی كه‌ركووك، دوو تیرۆریستیان له پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكراوبوون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه كه ئه‌و دوو تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه، له به‌ناو دیوانی جوند سه‌ربه داعش چه‌كداربوون و له لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا دانیان به‌وه‌داناوه كه له ساڵی ٢٠١٤دا، به‌شدارییان له شه‌ڕێكدا كردووه به ناوی شه‌ڕی (فه‌تح موبین) له ھێرشكردنه سه‌ر شاری كه‌ركووك.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ھه‌روه‌ھا ئه‌و دوو تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه دانیان به‌وه‌داناوه كه له ساڵی ٢٠١٥دا به‌شدارییان له ھێرشێك بۆسه‌ر ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه و جگه له‌وه‌یش به‌شدارییان له رووخاندنی پردی مه‌ریم به‌گ نێوان پارێزگای كه‌ركووك و ناحیه‌ی ره‌شاد كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.