ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌رانسه‌ری جیھاندا دوای تووشبوونیان به كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه، ٦١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له ماڵپه‌ری "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه پشت به ئاماره نوێیه‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیھاندا، ٦١ ملیۆن و ٥٧ ھه‌زار و ٧٠٠ كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌دا سه‌ربكه‌ون.
ئه‌و چوار وڵاته‌ی به‌رزترین رێژه‌ی تووشبوون به‌و په‌تا جیھانییه‌یان تیادا تۆمار كراوه، ھه‌روه‌ھا له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یشدا دێن كه زۆترین تووشبوو به كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌م جۆره ١٢ ملیۆن و ٧٣٦ ھه‌زار و ٥١٢ تووشبوو له ئه‌مریكا، نۆ ملیۆن و ٩٧٥ ھه‌زار و ٩٥٨ تووشبوو له ھیندستان، شه‌ش ملیۆن و ٨٧٥ ھه‌زار و ٢٣٠ تووشبوو له به‌ڕازیل و دوو ملیۆن و ٦٤٠ ھه‌زار و ٣٦ تووشبووش له رووسیا چاكبوونه‌ته‌وه.
ھه‌روه‌ھا له توركیاش تاكوو ٤ی كانوونی یه‌كه‌م دوو ملیۆن و ١٤٦ ھه‌زار و ٤٣٠ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له چین سه‌ری ھه‌ڵدا له ماوه‌یه‌كی كورتدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و ھه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه و بووه په‌تایه‌كی جیھانگیر.
له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیھان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تاكه ٨٦ ملیۆن و ١٠٥ ھه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌ھۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن و ٨٦٠ ھه‌زار و ٥٤٠ كه‌س.
ھه‌روه‌ھا ٢٣ ملیۆن و ١٨٧ ھه‌زار و ٦١١ تووشبوو ھێشتا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.