به ھۆی خراپی دۆخی ئه‌منی و زیاد بوونی جموجۆڵه‌كانی داعش له ناوچه‌كه‌دا، سوپای عێراق له شاره‌دێی شوان- باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركوك، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی شه‌وانه‌ی راگه‌یاند.
له‌م باره‌یه‌وه سوپای عێراق ئه‌نجومه‌نی گونده‌كانی شاره‌دێی شوانی ئاگاداركردوته‌وه كه‌وا له كاتژمێر١٢ی شه‌و تاوه‌كو به‌ره‌به‌یان، قه‌ده‌غه‌ی ھاتووچۆ له نێوان گونده‌كان و شاره‌دێی شوان په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
شایانی باسه راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی شه‌وانه له باكووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركوك، له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ند حاڵه‌تیكی تێرۆرستی له ناوچه‌كه روویداوه، ئێستایش جموجۆڵی تێرۆريستانی داعش ناو به ناو به شه‌وان له ناوچه‌ی شوان ده‌بینرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.