له‌نێو گرتووخانه‌یه‌كی شاری كه‌ركوك 35 به‌ندی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ته‌ندروستی شاری كه‌ركوك به ئاژانسی نیشتمانی عێراق بۆ هه‌واڵیی رایگه‌یاندووه كه له‌ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی پشكنین بۆ راگیراوان و به‌ندییه‌كان له گرتووخانه‌یه‌كی شاری كه‌ركوك، 35 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون.
شایانی باسه یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له24 شوباتی 2020 له نه‌جه‌ف تۆماركرا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.