له هه‌وڵێكدا بۆ دانانی سنوورێك له زیاد نه‌بوونی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ، لوبنان داخستنی گشتیی وڵاته‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته ڕاگه‌یاند و هاتوچۆی شه‌وانه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد.
له‌مباریه‌وه حه‌مه‌د حه‌سه‌ن، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری لوبنان گوتی : داخستنه‌كه له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست پێده‌كات و تاوه‌كو 1 ی مانگی دوو به‌رده‌وام ده‌بێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا ورده‌كارییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و كه‌رتانه‌ی كه داخستنه‌كه نایانگرێته‌وه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشكرا ده‌كرێن.
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی تایبه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا له لوبنان گوتی :قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌وه تاوه‌كو پێنجی به‌یانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی لوبنان گوتیشی: ئێستا ڕوون و ئاشكرایه مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانی لوبنانییه‌كان دروست كردووه و نه‌خۆشخانه‌كانیش چیتر ناتوانن نه‌خۆش وه‌رگرن.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 2870 كه‌س له لوبنان توشی ڤایرۆسه‌كه بوون، به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی تووشبووان له‌و وڵاته‌دا به‌رزبۆوه بۆ 189278 كه‌س، له‌كاتێكدا حاڵه‌ته‌كانی گیان له‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه به‌رزبۆته‌وه بۆ 1486 كه‌س.
ژێده‌ر/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.