ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی چوار ساڵدا هیچ بڕه پاره‌یه‌كی له بوودجه‌ی عێراق وه‌رنه‌گرتووه‌و مافی خۆمانه بپرسین ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ كوێ چووه ؟.
دانا جه‌زا،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ئاژانسی نیشتمانی عێراقی هه‌واڵیی رایگه‌یاندووه: هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی چوار ساڵ له 2014تا 2018 هیچ بڕه پاره‌یه‌كی له بوودجه‌ی عێراقی فیدراڵی وه‌رنه‌گرتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: مافی خۆمانه بپرسین ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ كوێ چووه ؟ .چۆن خه‌رج كراوه ؟. هیوادارین وه‌ڵامی پرسیاره‌كه بدرێته‌وه، ئایا له باشووری عێراق خه‌رج كراوه، یان له‌شوێنێكی دیكه؟.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.