وەزیرى دەرەوەى کوەیت رایگەیاند: لە ئێوارەى ئەمڕۆوە سنورەکانى سعودیە و قەتەر بەڕووى یەکتردا دەکرێنەوە.
ئەحمەد ناسڕ، وەزیری دەرەوەی كوەیت ڕایگەیاند: شێخ نەواف سەباح، میری وڵاتەكەی بە تەلەفۆن بە جیا لەگەڵ هەر یەكە لە شێخ تەمیم بن حەمەد، میری قەتەڕ و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە گفتوگۆی كردووە، ئهم دوو وڵاته رێككهوتن لهسهر كردنەوەى سنورى وشكانیى، دەریایى و ئاسمانیى نێوانیان، ههروهها بەرپرسانی قەتەر و سعودیە لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە گفتوگۆ لەسەر هەموو ناکۆکییەکانیان بکەن.
بڕیارە سبەی سێشەممە لووتكەی 41هەمینی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو لە باكووری ڕۆژئاوای سعودیە بەڕێوەدەچێت.
هاوکات، سعودیە پێشوازی لەو بڕیارە کرد کە بە دەسپێکێکی گرنگ وەسفیکرد بۆ دووبارە گەرانەوەی پەیوەندیەکانی لەگەڵ قەتەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.