كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش لەسەر ڕێگەیەكی سامەرا لە باكووری بەغدا كرایە ئامانج.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەكی ئەمنی به میدیا عێراقیهكانی رایگەیاندووه لەسەر رێگەی سامەرا بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی سەربازییدا تەقییەوە كە پێداویستی لۆجستی بۆ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەگواستەوە.
ئهو سهرچاوهیه راشیگهیاندووه، تەقینەوەكە زیانی بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی هاوپهیمانان گەیاندووە، هیچ زیانی گیانی لێنهكهوتۆتهوه، هێزێكی زۆر ئهمنی گهیشتوونهته شوێنهی رووداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.