وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پەنتاگۆن) رایگەیاند: كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئەمریكا (USS Nimitz) دوابەدوای هەڕەشەكانی ئەمدواییە لە ئاوەكانی كەنداوا دەمێنێتەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن)، لە بەیاننامەیەکدا کە لەزاری کریستۆفەر میلەر وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت بڵاویکردووەتەوە، دهڵێت: بەهۆی هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئێران دژی سەرۆک ترەمپ و بەرپرسانی حکومیی دیکەی ئەمریکا.
کریستۆفەر میلەر گوتشی: بڕیارمدا کەشتیی فڕۆکە هەڵگری یو ئێس ئێس نیمیتز لە ناوچەکە بمێنێتەوە، سەرەڕای ئەوەی پێشتر بڕیاری کشاندنەوەمان دابوو.
بەهۆی ساڵوەگەڕی كوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، هەردوو دەوڵەتی ئەمریكا و ئێران هەڕەشەی زۆریان لە یەكدی كرد، ئهمریكا مانۆره سهربازییهكان له رۆژههڵاتی ناوهراست زیاتر كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.