Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:17

بەهای گالۆنێک لە ژەهری ئەم دووپشکە دەگاتە 39 ملیۆن دۆلار

کوردستان TV
100%

لەگەڵ گەشەسەندنی زانست و دۆزینەوەو بەکارهێنانی جۆراوجۆری بەسوود بۆ ژەهری دوو پشک، ژەهری جۆرە دووپشکێک بۆتە گرانترینی جیهان.

دوو پشکی راوەدووی مردن (‌Deathstalker ) بەمەترسیدارین جۆری دووپشک دادەندرێت و ژەهرەکەشی گرانترینی جیهانەو بەهای یەک گالۆن(3.8 ) لیتر لەژەهرەکەی دەگاتە 39 ملیۆن دۆلار.

نرخی دڵۆپێک لەژەهری دووپشکەکە دەگاتە 130 دۆلار و هەر گاڵۆنێکیش کە 3.8 لیتر دەبێت، نرخەکەی دەکاتە 39 ملیۆن دۆلار، هەر گرامێکێش یەکسانە بە 10 هەزار دۆلار.

گرانی نرخی ژەهری دوو پشکەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کەدەست کەوتن و پڕۆسەی دەرهێنانی ژەهرەکە زەحمەتەو هەر دووپشکێکیش تەنها یەک دڵۆپ ژەهری هەیە.

لەمبارەیەوە گەنجێکی میسری، سامانێکی باشی لەراوکردنی دوو پشکەکان بەدەست هێناوەو ژەهری دوو پشکەکان دەردەهێنێ و بەکۆمپانیاکانی دروستکردنی دەرمان لەناوخۆی وڵاتەکەو دەرەوە، دەفرۆشێتەوە، کۆمپانیاکانیش بۆ دروستکردنی هەندێک دەرمان بۆ چارەسەری شێرپەنجەو دژە نەخۆشی بەکاری دەهێننەوە.

وەرگێڕان و داڕشتنەوەی / رزگار

ژێدەر /بزنس ئینسایدەر+ میدیای عەرەبی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.