به هۆی گرژییه‌كانی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا شه‌ست و پێنج و گوند له سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر چۆڵ كراون.
له راپۆرتێكی مه‌یدانی كوردستان تیڤیدا، به هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و شه‌ڕ و پێكداداناكان له‌گه‌ڵ سوپای توركیا، شه‌ست و پێنج و گوند له سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر چۆڵ كراون، هاووڵاتیانی ئه‌و گوندانه‌ش داوا له گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و توركیا ده‌كه‌ن كه مه‌یدانی جه‌نگیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان بگوازنه‌وه.
به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌رو ئاڵۆزییه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له‌م سنووره هاووڵاتیانی ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشتووه، به‌رهه‌مه كشتوكاڵییهكانیشان وشك بوونه.
دانیشتوان گونده‌كان رایانگه‌یاند: زۆربه‌ی رۆژه‌كان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه له ئه‌نجامدا تۆپخانه‌كانی توركیا ئه‌م گونده‌كانمان بۆردومان ده‌كات له‌م نێوه‌نده‌شدا به‌سه‌دان سه‌ر مهروماڵاتمان له نێوچووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.