Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:28

د. کاوه‌ عه‌بدولعه‌زیز: هه‌نگاونان بۆ سیاسه‌تی ئابووری سه‌ربه‌خۆ سیاسه‌تێکی زۆر سه‌رکه‌وتووی حکومه‌تی هه‌رێمه‌

کوردستان TV
100%

د. کاوە عەبدولعەزیز - مامۆستای زانکۆ له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنى له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرۆسەی چاکسازی و کاریگەری لەسەر قەیرانی دارایی رایگه‌یاند :

عێراق یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی ئۆپێك ، واتا نه‌وت هه‌نارده‌ی وڵاتانی جیهان ده‌كات ، كه‌واته‌ پشت به‌ سامانی نه‌وت ده‌به‌ستێت ، به‌ڵام هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابووری و داراییه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ عێراق ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌ دووچاری هاتووه‌ له‌ ته‌واوی جومگه‌كانی ژیان .

سه‌باره‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان ، به‌ر له‌ ساڵی 2003 ش پشكی هه‌رێم بریتی بووه‌ له‌ ئه‌نفال و كیمیاباران و ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی كه‌ هه‌بوون له‌ عێراق به‌ تۆپ و ته‌یاره‌ و زریپۆش و چه‌كی قورس ده‌دران و كوردیان پێ له‌ناو ده‌بردن .

خه‌ڵكی عێراق به‌ گشتیش خێری له‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی عێراق نه‌بینیوه‌ وه‌كو پێویست، به‌ڵكو ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی عێراق بۆ وڵاتانی دیكه‌ بووه‌ و ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی كه‌ له‌ عێراق بوونی هه‌یه‌ له ‌ماوه‌ی ئه‌و 17 ساڵه‌ی رابردوودا كۆبكرابوایه‌ ، ئه‌وا ده‌توانرا 18 پارێزگا سه‌ر له‌ نوێ له‌ سه‌ر زه‌وی دروست بكریته‌وه‌ به‌ هه‌موو سێكته‌ره‌كانیه‌وه‌ ، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ به‌ هه‌ده‌ر ده‌چن .

ئه‌گه‌ر بێین تێكڕای ئه‌و به‌شه‌ بودجه‌یه‌ی كه‌ بۆ هه‌رێم نێردراوه‌ له‌ ساڵانی 2014 تا ئه‌مڕۆ له‌ 6% تێپه‌ڕی نه‌كردووه‌ . له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بینین پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌به‌راورد له‌ گه‌ڵ پارێزگاكانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق پێشه‌وه‌چوونی زۆر باشی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ .

 د كاوه‌ عه‌بدولعه‌زیز راشیگه‌یاند: كه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی عێراق ئه‌وه‌یه‌ كه‌ درز بخاته‌ نێو ماڵی كورد و نێوان هاووڵاتیان و حكومه‌تی هه‌رێم ،بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم زۆر هوشیارانه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ مامه‌ڵه‌ بكات . بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پیلانه‌ی كه‌ به‌غدا هه‌یه‌تی پوچه‌ڵ بكاته‌وه‌ ، بۆیه‌ به‌رده‌وام بوون له‌ فشارخستنه‌ سه‌ر به‌غدا پێویسته‌ ئه‌ركی له‌ پێشینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بێت بۆ دابینكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم .

ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كرایه‌ جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌ ، ده‌بوایه‌ به‌ر له‌ چه‌ند ساڵێك ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنرایه‌ ، بۆیه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته‌ زۆر به‌ په‌له‌و به‌ هێز ئه‌و هه‌نگاوانه‌ بنێت .

حكومه‌ت له‌ ماوه‌ی رابردوودا خه‌ڵكێكی زۆری كرده‌ بارگرانی له‌ سه‌ر شانی خۆی ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی دامه‌زراندنیان له‌ به‌ر هه‌ر هۆكارێك .

د كاوه‌ عه‌بدولعه‌زیز گوتیشی: په‌یره‌وكردن و هه‌نگاو نان بۆ سیاسه‌تی ئابووری سه‌ربه‌خۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان سیاسه‌تێكی زۆر سه‌ركه‌وتووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ نه‌بوایه‌ ئێستا له‌وانه‌یه‌ كێشه‌ی گه‌وره‌ تووشی هه‌رێمی كوردستان ده‌هات .

 

 

 

داراشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.