جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ساڵی 2019ـەوە پابەندبوونی خۆی بە رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕاگەیاندووە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/1/2020، شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق، کە پێکهاتبوون لە د. بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکى پەرلەمانى عیراق و د. ناسیح هەرکى ئەندامى لیژنەى بەرگرى و ئاسایشی پەرلەمانى عیراق، له‌گه‌ڵ شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌ر و پله‌داره‌كانی وه‌زاره‌ت كۆبوونه‌وه، دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا دكتۆر به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند: ئێستا لە هەوڵی ئەوەداین هەماهەنگی لەنێوان هەموو وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم و عێراق دروست بکەین بۆ ئەوەی لەو رێگایەوه بتوانین بە تەواوی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنین.
له باره‌ی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2021 دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: تێپه‌ڕاندنی یاساكه كارێكی ئاسان نابێت و له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه گفتوگۆی زۆری له باره‌وه ده‌كرێت دڵنیاییشی دا له‌وه‌ی فراكسیۆنه كورده‌كان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه به‌و شێوه‌ی ئێستا تێپه‌ڕێندرێت و پابه‌ندبوونی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵیش كارئاسانی بۆ هه‌وڵه‌كانمان ده‌كات و هەوڵدەدەین هەموو ناکۆکیەکانی نێوان لایەنەکانی پەرلەمانی عیراق نەمێنێت.
لەبارەى رێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغداش بەشیر حەداد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: رێککەوتن لەنێوان هەرێم و بەغدا کراوە و لە هەوڵى ئەوەداین گفتوگۆیەک لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان بکرێت تا رێککەوتن بکرێت، بەڵام پەرلەمانتارانى چەند لایەنێکی سیاسی گرفت بۆ رێککەوتنەکە دروست دەکەن.
گوتیشی: بەهۆی ئەوەى عێراق لە بارودۆخێکى دارایی ناسەقامگیردایە بۆیە هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ ئەوەى عێراق پابەندى بڕگە یاساییەکانى رێککەوتن و بودجەى ئەمساڵیش بێت.
دكتۆر به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند: هەوڵەكان بۆ تێپەڕاندنی بودجەی ساڵی 2021 بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی كراوە دەستی پێ كردووە و پێویستە بگوترێت حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ساڵی 2019ـەوە پابەندبوونی خۆی بە رێككەوتننامەكان ڕاگەیاندووە.
گوتیشی: هەرێم ئامادەیە پابەندی هەموو پابەندییەکانی خۆی بێت کە دەستوور لەسەری داناوە و لەبەرامبەریشدا حکومەتی عێراق دەبێت پابەندی پابەندییەکانی خۆی بێت.
له باره‌ی هێرشی عه‌ره‌بی هاورده بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم حه‌داد رایگه‌یاند: لە سەرگەڕان و پەلکانە و خانەقین کێشەى زەوى و زاریش لە نێوان کورد و عەرەبەکان دروست بووە و بەهۆی ئەوەشەوە کە سوپاى عیراق چووه‌تە ناو کێشەکانەوە، پێویست دەکات هەماهەنگى نێوان پێشمەرگە و هێزەکانى عێراق هەبێ. بەتایبەتى بۆ بوونى هێزەکانى پێشمەرگە بۆ ئەوەى هەم لایەنى ئەمنی ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى کوردستان پارێزراوبێ هەمیش بەیەکەوە کێشەکانى خه‌ڵكی ئه‌و سنوور و ناوچانه چارەسەر بکەن.
لای خۆشیه‌وه شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەم کۆبوونەوەیە بۆ ئەوەبوو کە ئەو شایستە داراییانەی کەپەیوەندییان بەپێشمەرگەوە هەیە بەرەو پێش بچێت و هەنگاو بەرەو جێبەجێکردنی بنرێت.
وەزیری پێشمەرگە گوتیشی: پێشمەرگە توانیویەتى تیرۆستانى داعش تێکبشکێنێت و تا پێشمەرگەش نەگەڕێتەوە کێشەکانى ئەو ناوچانەى کە کێشەیان لەسەرە چارەسەر نابێت، ئەو داواکارییەش بەپێی دەستور و یاسا ئێمە داواى دەکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.