Erbil 30°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:15

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ چه‌ند پرسێکیان تاوتوێکرد

کوردستان TV
#7
100%

د.بەشیر حەداد رایگه‌یاند: پێشمەرگەی کوردستان لە بودجە و چەکی پێویست وەکو بەشێک لە سیستەمی بەرگری عێراق کە بەپێی دەستوور پێویستە بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان بکرێت.

رۆژی دووشەممە رێککەوتی ٢٠٢١/١/٤ دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە یاوەری د.ناسر ھەرکی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران لە شاری ھەولێر سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەوە پێشوازی لێ کرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە فەریق جەمال ئیمینکی سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی بوون، دکتۆر بەشیر حەداد جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامی کۆبوونەوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و چالاک کردنی لیژنەکانەکانی نێوان ھەردوولا کردەوە بۆ رێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی ھێزێکی ھاوبەشی سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی کە لە ناوچەکەدا دروست بووە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژەی بە پابەند نەبوونی حکومەتی فیدراڵ کردەوە لە پێنەدانی شایستە داراییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بودجە و چەکی پێویست وەکو بەشێک لە سیستەمی بەرگری عێراق کە بەپێی دەستوور پێویستە بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان بکرێت.

حەداد ئاماژەشی بە گرنگی یەکخستنی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و پڕچەککردنی کردەوە بۆ ئەوەی بتوانێت دژی ھەر ھەڕەشەیەک بێتەوە کە رووبەڕووی ھەرێمی کوردستان دەبێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەی دا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی یەکەی ٨٠ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و لە لایەن نەجات عەلی بەرپرسی یەکەی ٨٠وە پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختی لەسەر گرنگی چاکسازی ناو وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی ھەردوو یەکەی 70 و 80ی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.