بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان ڕایدهگهێنێت، لە قەزای سۆران دەست بەسەر 2 كیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری (شیشە)دا گیراوە و سێ كەسیش بە تۆمەتی ھێنانی دەستگیر كراون.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەھێێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان بڵاوی كردهوه: دوای بەدواداچوون و چاودێریكردنی گرووپێكی بازگانی بە ماددە ھۆشبەرەكان ئەمڕۆ دووشهممه 4 ى 1 ى 2021 ، لەلایەن بنكەی سۆرانی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی دوو كیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری (شیشە) لەگەڵ دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار كە خەڵكی پشدەرن، ھەستاون بە ھێنانی ئەم ماددە ھۆشبەرە بۆ سنووری قەزای سۆران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.