Erbil 25°C دووشەممە 23 ئەیلوول 00:24

کونسوڵی گشتی ئه‌مریکا له‌هه‌رێمی کوردستان: حکومەتی ئەمریکا پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌کات

کوردستان TV
100%


ڕۆب ۆڵەر كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت: حكومەتی ئەمریكا پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ده‌كات، ده‌شڵێت: ئامادەن بە هەموو شێوەیەك هانی هەرێم و بەغدا بدەن بۆ ڕێكەوتنی نێوان هەردوولا.

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ئەمڕۆ دووشەممە 4ی كانوونی دووەمی 2021  ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە (ڕۆب ۆڵەر) كونسوڵی گشتی ئەمریكا و شاندی یاوەری كرد.

دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، كه‌لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە ڕێكەوتنی نێوان هەرێمی و بەغدا كرا و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و باسی ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێكەوتنەكە كرا.  
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كونسوڵی گشتی ڕۆب ۆڵەر جەختی لەوە كردوە كە حكومەتی ئەمریكا پاڵپشتی حكومەتی هەرێمی كوردستانن،  ئامادەن بە هەموو شێوەیەك هانی هەرێم و بەغدا بدەن بۆ ڕێكەوتنی نێوان هەردوولا. 

وه‌زاره‌تی دارایی ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، كه‌لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئاوات جەناب نوری ئاماژەی بەوەشدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدان و دەیانەوێت ببنە بەشێك لە چارەسەر نەك ببنە بەشێك لە كێشەكان لە هەمانكاتدا حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵدەدات كێشە داراییەكانی خۆی چارەسەر بكات ئەوەش بە ڕێكخستنەوەی كەمكردنەوەی خەرجی و زیادكردنی داهات لە بودجەی 2021.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.