لهراگهیاندراوێكدا د.ڕێواز فایق حوسێن بانگهێشتی په‌رله‌منتاران ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو.
ده‌قی بانگهێشته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان:
به‌پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (8)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره (1)ی نائاساییی ساڵی سێیه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێشیوه‌رۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 2021/1/6، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ی له به‌رنامه‌ى كار دیاریكراوه، تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
د.رێواز فایق حسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.