بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشهممه 4ى 1ى 2021، دەزگای هەواڵگری عێڕاق بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە تیرۆرستێکیان لە ناوچەی مهحمودیە لە بەغدا دەستگیر کردوە.
ڕاشیدهگهیهنن، کە ئەو تیرۆرستە ساڵی 2016 ئۆتۆمۆبێلێکی لە پارێزگای موسەننا تەقاندۆتەوەو تیاشیدا 30 هاووڵاتی سڤیل کوژران.
لەلێدوانێکی تایبەتیش بە کوردستان تی ڤی (ئەحمەد مونفی جهودە)پارێزگاری موسەننا ئەو هەواڵەی پشت ڕاست کردەوەو داواشی لە وەزارەتی ناوەخۆ و سەرۆکایەتی دادی عێڕاقی کرد کە بە زووترین کات بڕیاڕی لە سێدارەدان بۆ ئەو تیرۆریستە دەر بکات و هیچ نەبێت دڵی ئەو خێزانانە خۆش بکات کە بە دەستی تیرۆرستی دەستگیر کراو نزیکەی 30 هاووڵاتی سڤیل کوژراوە لە ساڵی 2016.
ڕاپۆرت/ فەرمان عەلی
دەزگای هەواڵگری عێراق دەستگیر کردنی تیرۆرسێکی گەورەی ڕاگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.