Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:22

ئومێد خۆشناو: ڕۆژی چوارشەممە پەڕلەمان بۆ متمانەدان بە وەزیری سامانە سرووشتییەکان کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان بە مەبەستی متمانەدان بە كاندیدی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان كۆده‌بێته‌وه‌.

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو  6 ى 1 ى 2021 ، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌   بەمەستی پڕکرنەوەی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان له‌دوای ئه‌وه‌ی  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د. کەمال ئەتروشی بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە و سیڤییەکەشی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە.

  ڕاشیگه‌یاند ، له‌و دانیشتنه‌دا كاندیدی وه‌زاره‌تی سامان سروشتیه‌كان ده‌خرێته‌ ده‌نگدان ،ده‌شڵێت  هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوونه‌ و سی ڤی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌.

پرۆفایلی كه‌مال ئه‌ترووشی كاندید بۆ وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان:

 له‌دایكبووی 1955ی ئه‌ترووشه‌ ، له‌ 1975 به‌كالۆریۆسی له‌ جیۆلۆجیا له‌ كۆلیژی زانسته‌كانی به‌غدا ته‌واو كردووه‌ ،  له‌ كۆمپانیای نیشتمانی نه‌وتی عێراق كاریكردووه‌.

 ناوبراو ،  ناردراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا و ماسته‌ری له‌ زانكۆی " Université de Bordeaux1" له‌ ساڵی 1987 له‌ باره‌ی جیۆفیزیای دۆزینه‌وه‌ نه‌وتییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌.

هه‌روه‌ها دكتۆرای له‌ هه‌مان زانكۆ و ساڵی 1991 له‌ پسپۆڕی جیۆفیزیای نه‌وت (دۆزینه‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنان) به‌ده‌ستهێناوه‌ و  دوای دكتۆرا له‌ په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسایی بۆ پترۆڵ كاریكردووه‌ ، 35 ساڵه‌ ئه‌زموونی كاری له‌ بواری جیۆفیزیادا هه‌یه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.