Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:33

ئەنجومەنی باڵای فتوای هەرێم: دروست نیە کاڵاکان لەسەرو رێژەی سروشتی گران بکرێت

کوردستان TV
100%


ئەنجومەنی باڵای فتوای هەرێمی كوردستان ، ڕاگه‌یاندراوێكی لەبارەی دابەزینی نرخی دراوی عێراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بڵاوكردەوە و رایدەگەینێت، دروست نیە کاڵاکان لەسەرو ڕێژەی سروشتی گران بکرێت.

 له‌به‌شێكی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: پێویستە لەسەر موسڵمانان کە گیانی تەبایی و برایەتی و هاوکاری بپارێزن و ئیستیغلالی ئەو گۆرانکاریانە نەکەن لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان.

ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی  باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان:
قال الله تعالی: (فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ) سورة النحل: 43

الحمد لله والصلاة والسلام على سيدنا رسول الله وعلى آله وصحبه والتابعين بإحسان لهم الى يوم الدين:

بەهۆی ئەو گۆرانکاریە گەورانەی کە بەسەر بازاڕەکانی کوردستان و عێراقدا هاتووە، بەهۆی دابەزینی نرخی دیناری عیراقی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم رایدەگەیەنێت:

یەکەم: پێویستە لەسەر موسڵمانان کە گیانی تەبایی و برایەتی و هاوکاری بپارێزن و ئیستیغلالی ئەو گۆرانکاریانە نەکەن لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، خوای گەورە دەفەرموێت: (وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ) سورة المائدة: 2.

دووەم: دروست نیە کاڵاکان لەسەرو رێژەی سروشتی گران بکرێت و نرخی بخرێتە سەر، یان قۆرخکاری (إحتکار) بکرێت.

سێیەم: ئەو خاوەن قەرزانەی قەرزیان بە دۆلار لە لای خەڵکە داوا دەکەین کە هاوکاری قەرزدارەکانیان بن لەم بارودۆخەدا.

چوارەم: داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم دەکەین، کە بە وردی چاودێری نرخەکان بکەن و هاوسەنگی بازاڕەکان رابگرن لە پێناو هاوڵاتیان بە گشتی و کەمدەرامەتان بە تایبەتی.

والله تعالی أعلم

وصلى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه وسلم تسليما

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان

7/جمادی الأولی/1442هـ = 22/12/2020م = 1/بەفرانبار/2720ک

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.