Erbil 24°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:19

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: بڕیارە ھەفتەی داھاتوو خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بوودجە بکرێت

ھەوڵ دەدەین ھەموو فراکسیۆنە کوردییەکان لەبارەی بودجەوە یەکھەڵوێست بن
کوردستان TV
100%


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، خۆمان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە کردووە و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو خوێندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت. دەشڵێت: ھەوڵ دەدەین ھەموو فراکسیۆنە کوردییەکان لەبارەی بودجەوە یەکھەڵوێست بن.

د. ڤیان سەبری، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان  ڕاگه‌یاند ،پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2021گەیشتووەتە پەرلەمانی عێراق و بڕیارە ھەفتەی داھاتوو خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەو پڕۆژەیاسایە بکرێت، کە پشکی کوردیشی تێدایە.

 گوتیشی،وەکو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان خۆمان بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پڕۆژەیاسای بودجە ئامادە کردووە و دەستپێشخەریمان کردووە و دەمانەوێت سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسایەوە یەکهەڵوێست بن، بۆ ئەوەی بتوانین  پڕۆژەیاساکە لە بەرژەوەندیی کورد تێپەڕێنین.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.