Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 17:16

فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانی عێراق: سەرجەم ئەو فڕۆکانەی دێنە کایەی ئاسمانی عێراقەوە لەژێر کۆنتڕۆڵدان

کوردستان TV
100%


فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند ، کەسەرجەم ئەو فڕۆکانەی دێنە کایەی ئاسمانیی عێراقەوە لەژێر چاودێریی و کۆنتڕۆڵدان.

لەمبارەیەوە فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق، لیوا روکن مەعن سەعدی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکرد کە، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، مستەفا کازمی و وەزیری بەرگریی، جومعە عناد و سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریق روکن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، پاڵپشتی خۆیان بۆ بەرەپێدان بە توانای فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانیی دووپاتكردووەتەوە و گوتی: فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانیی، یەکێک لەو فەرماندەییانەی عێراقه‌ کە رۆڵی گرنگ و کارای لە بەرگرییکردن و پاراستنی وڵات دەگێرێت و، لەبەر ئەوەش ھەریەک لە مستەفا کازمی، جومعە عناد و فەریق روکن عەبدولئەمیر یارەڵڵا پاڵپشتی لە پەرەپێدان بە توانای فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانیی دەکەن.

گوتیشی: سەرجەم ئەو فڕۆکانەی دێنە کایەی ئاسمانیی عێراقەوە لەژێر چاودێریی و کۆنتڕۆڵدان.

فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی عێراق، لیوا روکن مەعن سەعدی جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە گرنگە پاڵپشتی زیاتریان لێ بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر ئاسمانیی عێراق کۆنتڕۆڵ بکەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.