ژێدەرێکی تایبەت لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە کوردستان تی ڤی ڕاگەیاند ، کە هیچ ڕۆژو وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ دەست پێ کردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، هاوکات ئەو هەواڵەش ڕەت دەکەنەوە کە گوایە دەی ئەم مانگە دەست بکرێتەوە بە خوێندن.
ئەو ژێدەرەی وەزارەتی پەروەردە ڕاشگەیاند، کە تا کۆبونەوەی لێژنەی باڵا نەکرێت لەو بارەیەوە بڕیاری فەرمی نادرێت،.
تەئکیدیشیان لە پەرۆشی خوێندن کردەوەو گوتیشی حکومەت بە بایەخ و پەرۆشەوە دەڕوانێتە پڕۆسەی خوێندن، بەڵام تا ئێستا مەسەلەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە کۆتا نەهاتووەو بێ گومان تەندرووستی قوتابیانیش لە هەموو شتێک گریگترە.
ئا/ فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.