له شه‌وى سه‌رى ساڵدا، نزیکەی170کۆچبەر لە باکوری لیبیا، لە دەریای ناوەڕاست، له خنكان رزگارکران.
دەزگای لوتکە، بۆ کاروباری كۆچ و پەنابەران بڵاویكرده‌وه، تیمی ڕزگارکەری ئیسپانی، ئۆپن ئارمس نزیکەی 170کۆچبەریان لە باکوری لیبیا، لە دەریای ناوەڕاستدا ڕزگارکردووه كه له نێویاندا منداڵیش هه‌بووه.
ڕاشیدهگهیهنن ، كۆچبه‌ره‌كان نزیکەی 170 كه‌س بون، کە شەش کەسیان منداڵ بوون، لەناو بەلەمێکی تەختە لە دەریای ناوەڕاستدا، له خنكان ڕزگاركراون.
زۆرینەی کۆچبەرەکان دانیشتووی وڵاتی ئیریتێریا بوون، كه ویستویانه ڕووبكه‌نه یه‌كێك له وڵاته ئه‌وروپیيه‌كان.
170کۆچبه‌ر له دەریای ناوەڕاست لە خنکان ڕزگار کران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.