Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 17:52

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی: ھەر هاووڵاتییەک گلەیی لە بەرزیی نرخ ھەبێت بەدواداچوونی بۆ دەکەین

کوردستان TV
100%


 بەھۆی گۆڕانکاریی نرخی دراوی عێراقی بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریکی، گۆڕانکاری بەسەر نرخی کەلوپەلدا ھاتووە و گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانییش  ڕایده‌گه‌ێنێت ، لیژنەکانی بازرگانی و وەزارەتی ناوخۆ بەردەوام چاودێریی بازاڕ دەکەن و ھەر هاووڵاتییەکیش بەرزیی نرخی بینێ با پەیوەندییان پێوە بکات.

فەتحی محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ماوەی دوو حەفتەیە بەھۆی دابەزینی دیناری عێراقییەوە بازاڕەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ناسەقامیگرییان بەخۆوە بینیوە و نرخی کەلوپەل و کالاکان گۆڕانکارییان بەسەردا ھاتووە، لەبەر ئەوەش وەزارەتی بازرگانی لە ڕێگەی لیژنەکانییەوە بەردەوام بەدواداچوون بۆ نرخی بازاڕ دەکات".

 دەشڵێت: لە ھەموو شار و شارۆچکەکان لیژنەکانی چاودێری بە ھەماھەنگیی وەزارەتی ناوخۆ لە بازاڕ و شوێنە بازرگانییەکان بەدواداچوون بۆ نرخ دەکەن و تا ماوەی دوو حەفتەی ڕابردوو چەندین شوێن سزادراون، سەرەڕای ئەوەی حەفتەیەک پشوو بوو، لیژنەکانمان بەردەوام بوونە لە چاودێری و سزادانی سەرپێچیکاران.

فەتحی محەمەد گوته‌بێژی وه‌زاره‌تى بازرگانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات،ھەر هاووڵاتییەک لە ھەر شوێنێک بینی نرخ زیاد کراوە و ناگونجێ لەگەڵ بازاڕی ئەمڕۆ دەتوانێت پەیوەندی بە لیژنەکانی چاودێریی بازرگانییەوە بکات، یان سکاڵای خۆی بگەیەنێتە لایەنی پەیوەندیدار و ناوی شوێن و نرخی کەلوپەلەک بە لیژنەکان بگەیەنێت، سزای یاسایی دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.