به هه‌زاران كه‌س له یه‌كه‌م ساڵیادی كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئەبومەهدی موهەندیس، له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدای پایته‌خت خۆپیشاندانیان له دژی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دا.
به وته‌ی په‌یامنێری كوردستان تیڤی له به‌یانی ئه‌مرۆوه كه‌سانێك به ناوی خۆپیشانده‌ر كه گومانیان لێ ده‌كرێت چه‌كدارانی به‌شێك له میلیشیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی بن، به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا هاتن و له‌وێ كۆبوونه‌وه و دروشمیان له دژی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌وته‌وه.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كه ته‌واو به شیوه‌ی رێكخراو به‌ڕێوه‌چوو و هه‌موو ده‌روازه‌كانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر كۆنترۆڵ كرابوو و ته‌نیا رێگه‌ی به چوونی خه‌ڵكی پیاده ده‌درا له گۆڕه‌پانه‌كه نزیك ببێته‌وه، دروشم له دژی ئه‌مه‌ریكا و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران دا دابه‌شده‌كرا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داواكرابوو ته‌نیا ئاڵای عێراق به‌رز بكرێته‌وه، به‌ڵام ئاڵای چه‌ندین گروپ و ده‌سته‌ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیش له خۆپیشاندانه‌كه‌دا ده‌بینرا.
كوردستان تیڤی وتیشی، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی له گۆڕه‌پانی ته‌حریر گردببوونه‌وه له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه به پاس هێنراونه‌ته به‌غدا. شه‌وی رابردووش چه‌ندین سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی و په‌رله‌مانتار و لایه‌نگر و چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایی و دروشمان له دژی ئه‌مه‌ریكا ده‌وته‌وه و ناوی شه‌قامی سه‌ره‌كی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدایان بۆ شه‌قامی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس گۆڕی. له رووی ئه‌منیشه‌وه ناوچه‌ی سه‌وز و به تایبه‌تیش ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا توندوتۆڵ كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.