ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له هاوینه‌هه‌واره‌كانی سه‌ر به قه‌زای ئاكرێ به شێوازێكی تایبه‌ت پێشوازی له گه‌شتیاران كرا.
ڕه‌نجبه‌ر مهحهمهج، په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لایه‌ن خاوه‌نی هاوینه‌هه‌واره‌كان و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی قه‌زاكه به چه‌پكی گوڵی نێرگزی ئاكرێ و شیرینی پێدان پێشوازی له گه‌شتیاران و میوانانی هاوینه هه‌وار و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان كرا.
له‌م باره‌یه‌وه پشتیوان نامق، خاوه‌نی شوێنی گه‌شتیاری به كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند: ئێمه ده‌مانه‌وێت به جوانترین شێوه پێشوازی له گه‌شتیاران بكه‌ن و ئه‌مڕۆش به پێشكه‌شكردنی گوڵی نێرگز و شیرینی پێشوازیمان له گه‌شتیاران كرد و له داهاتووشدا پرۆژه‌ی نوێمان هه‌یه بۆ خزمه‌تكردن و ڕاكێشانی زیاتری گه‌شتیاران بۆ هاوینه هه‌وار و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ئاكرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.