فالح فه‌یاز ،سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، رایگه‌یاند كه ده‌بێت بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق جێبه‌جێ بكرێت.
فالح فه‌یاز له یه‌كه‌مین ساڵیادی كوژرانی ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانی، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند ،كه به‌چه‌ند رێگایه‌ك وه‌ڵامی تاوانی كوژرانی ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانی دراوه‌ته‌وه یه‌ك له‌و رێگایه ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه كه داوای ده‌ركردنی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات و گوتی:ده‌بێت بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق جێبه‌جێ بكرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی گوتیشی: ده‌بێت پارێزگاری له‌سه‌روه‌ریی عێراق بكرێت.
فالح فه‌یاز باسی له‌وه‌شكرد كه حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زراوێكی فه‌رمییه و گوتی: ئێمه له‌گه‌ڵ توندئاژۆیی نیین، به‌ڵام به‌رگریی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌كه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.