دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا به باڵیۆزخانه‌ی نه‌هامه‌تی ناوده‌به‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م و یوسف كلابی، دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گرته ڤیدیۆیه‌كدا له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا له ساڵیادی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی،فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس،سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ،ده‌ركه‌وتوون و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا به باڵیۆزخانه‌ی نه‌هامه‌تی ناوده‌به‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن.
شایانه‌ی باسه ئه‌مڕۆ له‌به‌غدا خۆپیشاندان به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵیادی كوژرانی ئه‌بو مه‌ھدی موھه‌ندیس و قاسم سوله‌یمانی به‌رێوه‌چوو.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.