بەپێی ئاماری ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گه‌رمیان لەماوەی ساڵی 2020دا ، هەزار و 150 تاوان ئەنجامدراون، 33 تاوانی كوشتن و خۆكوشتن هه‌بوون.
پۆلیسی گەرمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، لەساڵی ڕابردوودا 19 پیاو لە سنورەکە کوژراون و حاڵەتەکانى کوشتن و خۆکوشتنیش زیادى کردوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3 ى 1 ى 2021 ، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ، مقه‌ده‌می ماف په‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری گوته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ئاماری رووداو و تاوانەکانى ساڵی رابردووی خستەڕوو.
گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گه‌رمیان ڕایده‌گه‌ێنێت ، کوشتنى پیاوان بەراورد بە ساڵى 2019کە 12 حاڵەت بووە، لە 2020 بەرزبۆتەوە بۆ19 حاڵەت، ده‌شڵێت خۆکوشتنیش لە سێ حاڵەتەوە بەرزبۆتەوە بۆ شەش حاڵەت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌شەڕکردن 143 حاڵەت کەمى کردوە و رفاندنیش لە 12حاڵەتەوە بەرزبۆتەوە بۆ 26 حاڵەت ، خراپ بەکارهێنانى ئامێرەکانى پەیوەندى کردنیش بەراورد بە ساڵى 2019، حەوت حاڵەت زیادى کردوە.
خشتەى تاوان و روداوە تۆمارکراوەکانى گەرمیان لە ساڵى 2020 به‌م شێوه‌یه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.